AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢ ٢٠:٥١

پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە

پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پیلانی ئەمریکایی زایۆنی بەفرانباری ئەمساڵ تۆڵەسەندنەوەیەکی ناجوامێرانەی دوژمنانی گەلی ئێران بوو بە هۆی شکست هێنانی دوژمن لە شەڕی 12 ڕۆژە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان لە پەیامێکدا بۆ گەلی ئێران وتی: گەلی ئازیزی ئێران ئەوەی لە حەوتە ڕابردووەکاندا لە سەرمان تێپەڕی ئەزموونێکی دژوار بوو کە ئازاری قووڵی لێبەجێما.

وتیشی: ئەم ڕووداوە،تاڵانە زیاتر لە هەمووان بۆ من وەک سەرۆک کۆمار و هەڵبژێردراوی ئێوە پڕئێش و ئازار و قبووڵ نەکراو بوو.

زیادیشی کرد: پیلانی خراپ خوازانی ئێران، گۆڕەپانی ناڕەزایەتی مەدەنی خەڵکی کردە مارەکەی گەوزاوی خوێن کە ئەنجامەکەی گیانلەدەستدانی نزیک بە سێ هەزار کەس لە هاووڵاتیان و برینی لاشە و دەروونی هەزاران کەسی دیکە بوو.

پزشکیان نووسیویەتی: هەر ئەو دەستە گڵاوانەی کە لە شەڕی 12 ڕۆژەدا زیاتر لە هەزار کەس لە ژنان و پیاوان و منداڵان و گەنجانی ئەم وڵاتەیان لە خوێن گەوزان ئەمڕۆ لە قۆڵێکی دیکە هاتۆتە دەرەوە و بە مارەکەگیری ژمارەیەک مزۆر، ناڕەزایەتی بەحەقی کۆمەڵگایەکی بزۆزی گۆڕی بۆ توندوتیژییەکی نگریس کە لە بڵێسەی ئاگریدا سەدان مزگەوت و قوتابخانە و شوێنی گشتی و سامانی نەتەوەیی سووتان.

گیانی پڕبایەخ زۆر لەناوچوون و کەسانی ئازیز لە خوێن گەوزان.

شەهید بوونی نزیک بە 2500 کەسی بێ تاوان و پارێزەری ئاسایش لە ماوەی چەند ڕۆژ ئاژاوە و نائەمنیدا، ڕووداوی ژەهرین بوو و ئەزموونێکی دژوار کە ئێرانی ئازیزمان بەسەریدا تێپەڕی.

News ID 58396

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha